"ژنەکەم پۆڵایە بۆ من"
ژن و مێردێک کۆڵیان نەدا تا گەیشتن بە مەقسەد
964+
دیلان محەمەد
دەسپێک ئاسان نییە و قورسیش نییە ئەگەر کەمێک خۆڕاگر بیت، هاوشێوەی ئەو ژن و مێردەی سلێمانی، کە دەست لەناو دەست کۆڵیان نەدا تا گەیشتن بە مورازی دڵیان و مارکێتی دایە گیانیان کردەوە.
ئەشکان رەفیق، پێشتر مامۆستا بووە و لە مارکێتیشی کاری کردووە، بەڵام دوای ئەوەی هاوسەرگیری لەگەڵ ئاریا عەلی دەکات، رێچکەی ژیانی خۆی و ئەویش دەگۆڕێت، لە لێدوانێکی بۆ 964 هاوسەرەکەی ئاریا دەڵێت، ژنەکەم پاڵپشتی سەرەکیم بوو، ئەو نەبوایە نەدەکرا، دەتوانم بڵێم پۆڵایە بۆ ژیانم، هەرچی دێتە دوکانەکەشم دوعای خێرمان بۆ دەکات و ئەوەش بەرەکەتە.
بێگومان ئاسان پێی نەگەیشتوون کاتێک دەستبەرداری ئیشی پێشتریان بوون، بڕیار بووە مارکێتەکە بکەنەوە بەهۆی گرفتێک لە پڕۆژە نۆ مانگ دواکەوتوون لە کردنەوە، لە کاتێکدا کرێچیش بوون، بەڵام ئەشکان دەڵێت، دڵنیام خێرێکی گەورەی تێدایە و سەردەکەوین.
پێداچوونەوە: پەری ساڵح