بۆ ئەوەى 120 ملیارەکە تەواو بکەن
بڕیارێکى حکومەت پارەى هاوڵاتیانى قفڵ کردووە
964+
دیلان محەمەدجەزا- سلێمانى
بڕیارێکى حکومەت بۆ راگرتنى خەرجییەکان، کێشە و گرفتى بۆ ئەو هاوڵاتیانە دروستکردووە کە قەرزیان لاى حکومەتە.
پەیامنێرى 964 لە سلێمانى چووەتە بەردەم بەڕێوەبەرایەتى جێبەجێکردنى یەکى سلێمانى کە نەفەقەى منداڵ و قەرەبووى تەڵاق و قەرزى کۆمپانیا و هاوڵاتیانى بۆ دەگەڕێتەوە و لەوێوە چەکە دەکرێت بۆ ئەوەى لە بانک وەریبگرن، بەڵام بڕیارێکى حکومەت بۆ راگرتنى خەرجییەکان کێشەى بۆ ئەو کەسانە دروستکردووە کە قەرز و پارەکانیان لاى حکومەتە.
بڕیارەکە بۆ ئەوەیە، حکومەت بتوانێت پارەى نەختینەیى ئەو 120 ملیارە تەواو بکات کە بۆ بەغدادى دەنێرێت، بەڵام لە سلێمانى بەهۆى کەمى پارەى نەختینەیى، حکومەت بڕیاریداوە بە راگرتنى خەرجییەکان جگە لە نەفەقەى منداڵ.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح