خەڵک قسەى جیاوازیان هەیە

ساڵێکە هەڵبژاردن کراوە؛ هێشتا حکومەت پێکنەهاتووە

964+
ئەحمەد شەمزین- هەولێر
ئەحمەد محەمەد- سلێمانى

وا ساڵێک بەسەر هەڵبژاردنى خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستان تێدەپەڕێت، بەڵام هێشتا حکومەتى نوێ پێکنەهاتووە و خەڵک وەڵامى دەنگەکانیان وەرنەگرتووەتەوە.
رۆژى 20.10.2024، هەڵبژاردنى خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستان بەڕێوەچوو، سبەینێ کە ساڵێک بەسەر ئەو هەڵبژاردنەدا تێدەپەڕێت، تائێستا کابینەى 10ـى حکومەتى هەرێم پێکنەهاتووە.

لەناو بازاڕى سلێمانى و هەولێر لە خەڵکمان پرسى، پێکنەهێنانى حکومەت دواى ساڵێک چ مانا و واتایەکى هەیە؟، بەشى زۆریان وەڵامەکانیان بەو ئاراستەیەیە کە بێمتمانەیى هۆکارى سەرەکییە و بەشێکیش دەڵێن،”بەشێک لە هێزەکان قەبارەى خۆیان نازانن”.

بەگشتى پێکنەهێنانى کابینەى نوێ کارى کردووەتە سەر بازاڕ و ئیش و کارى هاوڵاتیان، کاسبکارانیش دەڵێن، حکومەت پێکبێت یان نا، باج و رسوماتیان لێوەردەگیرێت، بەڵام ئەگەر حکومەتى نوێ پێکبێت و پەرلەمان کۆبوونەوەکانى بکات، دەکرێت بەشێک لەو باج و رسوماتانە هەڵبگیرێن.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح