"هۆکاری ئاگرەکە نەزانراوە"

لە قەڵادزێ زیاتر لە شەش دۆنم باخی هاوڵاتیان سووتا

964+
محەمەد عەلی  ـ راپەڕین

لە قەڵادزێ ئاگرێکی گەورە کەوتەوە و زیاتر لە شەش دۆنم باخی هاوڵاتیانی سووتاند.

کاتژمێر 12ـی نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە 19.10.2025 لە خوار پردی ناو بازاڕی قەڵادزێ ئاگرێک کەوتەوە، تیمەکانی بەرگری شارستانی گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و دوای زیاتر لە یەک کاتژمێر و بە پێنج ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنەوە، توانیان ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن.

عەلی قادر وتە بێژی بەرگری شارستانی راپەڕین بە 964ـی وت،” ئاگرەکە لەناو باخەکاندا کەوتبووەوە، ئەو شوێنە چەمێکی بچوکی پێدا دەڕوات، خاوەن ماڵەکان ئەرزەکانیان کردووە بەباخ، بەڵام چواردەوری ئەو شوێنە ماڵە، کەمێک درەنگتر تیمەکانمان بگەیشتنایە، ماڵەکانیش زیانیان پێدەگەیشت”.

“بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، زیاتر لە شەش دۆنم باخی هاوڵاتیان زیانیان بەرکەوتووە، بەڵام زیانی گیانی نەبووە و تا ئێستاش هۆکاری سەرهەڵدانی ئاگرەکە نەزانراوە”، عەلی قادر وای وت.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

ئاگرەکەی غاباتی قەڵادزێ کۆنتڕۆڵ کرا

ئاگرەکەی غاباتی قەڵادزێ کۆنتڕۆڵ کرا

کارگەی غازی قەڵادزێ ئاگریگرت و دوو کارمەند بریندار بوو...

کارگەی غازی قەڵادزێ ئاگریگرت و دوو کارمەند بریندار بوون