لەناو شارى کەلار
لە رووداوێکى هاتوچۆدا گەنجێکى 18 ساڵان گیانى لەدەستدا
964+
وریا فەتاح
لە ناوجەرگەى شارى کەلار و لە بەرامبەر گەڕەکى حەمرین، ئۆتۆمبێل گەنجێکى شێلا و دەستبەجێ گیانى لەدەستدا.
بەپێى راگەیەندراوى هاتوچۆى گەرمیان، رووداوەکە کەمێک لەمەوبەر روویداوە، ئەوەش دواى ئەوەى، ئۆتۆمبێلێکى جۆرى تۆیۆتا کراون، گەنجێکى تەمەن 18 ساڵانى شێلاوە و بەسەختى بریندارى کردووە.
ئاشکراشى کردووە، پاش گەیاندنی بریندارەکە بەنەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.
باس لەوەشکراوە کە لەلایەن تیمی هاتووچۆوە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردوە بەمەبەستی زانینی هۆکار و چۆنیەتی رووداوەکە.