ته‌رمه‌كه‌ى نه لە پزیشكی دادییه و نه نێژراوه
سوودانییه‌ك دواى زیاتر له 30 ژیانکردن له‌هه‌رێمی كوردستان كۆچی دوایی كرد
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
هاوڵاتییه‌كى به ره‌گه‌ز سوودانى كه ماوه‌ى زیاتر له 30 ساڵه له هه‌رێمی كوردستان ده‌ژیت، ئه‌مڕۆ كۆچی دوایی كرد، به‌ڕێوەبه‌هرى ناحیه‌ى رۆڤیا كه ئه‌و هاوڵاتییه ماوه‌ى 30 له‌وێ ژیاوه ده‌ڵێت مردنه‌كه‌ى ئاسایی بووه له په‌یوه‌ندییه‌كیشدا سه‌رچاوه‌یه‌ك له پزیشكى دادى هه‌ولێر، ره‌تى كرده‌وه كه ته‌رمى ئه‌و هاولاتییه‌ك لاى ئه‌وان بێت، له‌كاتێكدا هێشتا ته‌رمه‌كه‌ى نه‌نێژراوه.
هاوڵاتییه‌كه ناوى نه‌سره‌دین بوو، به نه‌سره‌دین سوودانى ناسراو بوو، كچێكی خه‌ڵكی فه‌زاى سێمێلى سه‌ر به دهۆك بوبوو به هاوسه‌رى و هیچ منداڵێكیان نه‌بووه.
مه‌نهه‌ل مۆفه‌ق، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى رۆڤیاى سه‌ر به به‌رده‌ڕه‌ش، كۆچی دوایی ئه‌و هاوڵاتییه‌ى بۆ 964 پشتڕاست كرده‌وه و وتیشی، ماوه‌ى 30 ساڵ له ناحیه‌كه‌یان ژیاوه و ماوه‌ى سێ ساڵیشه ماڵى گواستووه‌ته‌وه هه‌ولێر.
وتیشی “سه‌رەتا كارى وایه‌رمه‌نى كردووه و یه‌كێك بووه له وه‌ستایه به‌ناوبانگه‌كان، به‌ڵام دواتر وه‌كو پیاوێكی ئایینى خۆی پیشانداوه و نوشته و دوعاى بۆ هاوڵاتیان كردووه و چه‌ند جارێکیش ده‌ستگیركراوه”.
باسی له‌وه‌شكرد، كه تاوه‌كو ئێستا ته‌رمه‌كه‌ى نه‌نێژراوه و ره‌وانه‌ى پزیشكى دادى هه‌ولێر كراوه، له‌به‌رامبه‌ریشدا سه‌رچاوه‌یه‌ك له پزیشكى دادى هه‌ولێر ئه‌وه‌ى ره‌تكرده‌وه كه ته‌رمى ئه‌و هاوڵاتییه سوودانیه له فه‌رمانگه‌كه‌یان بێت، وتیشی “ئه‌گه‌ر مردنه‌كه‌ى بێ كێشه‌و گرفت بووبێت له‌وانه‌یه له هه‌ولێر یاخود له هه‌ر شوێنێكی دیكه نیێژرابێت”.