سەیرانگاى چاوگ نۆژەن دەکرێتەوە
سەردانى مەکەن
سەیرانگای چاوگ بەهۆی کاری نۆژەنکردنەوەوە بەڕووی گەشتیاراندا داخراوە
964+
وریا فەتاح
سەیرانگاى چاوگ بەهۆى کارى نۆژەنکردنەوە بەرووى گەشتیاراندا داخراوە و داوا دەکرێت جارێ سەردانى نەکەن.
بەپێی راگەیەندراوێکی فەرمی کە ئەمڕۆ گەشتوگوزارى هەڵەبجە بڵاوى کردووەتەوە، ، پرۆسەی نۆژەنکردنەوەی سەیرانگاکە دەستیپێکردووە و تا کاتێکی نادیار بەردەوام دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری هەڵەبجە ئاماژەی بەوەداوە کە ئامانج لەم نۆژەنکردنەوەیە، پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی باشتر و رازاندنەوەی زیاتری سەیرانگاکەیە بۆ گەشتیاران و سەردانیکەران.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: “دوای تەواوبوونی کارەکان، سەیرانگای چاوگ بە شێوەیەکی جوانتر و رازاوەتر دەخرێتەوە خزمەتی گەشتیاران و سەردانیکەرانی خۆشەویست.”
تا ئێستا هیچ وادەیەک بۆ کردنەوەی سەیرانگاکە دیاری نەکراوە.