لە دووشەممە بۆ چوارشەممە

نمەباران چەند ناوچەیەکی خاکی کوردستان تەڕ دەکات

964+
ئەحمەد مستەفا

پێشبینییەکان تائێستا بەوجۆرەیە، لەرۆژی دووشەممە تاوەکو چوارشەممەی ئەم هەفتەیە، لە زنجیرە چیا و شارۆچکە و گوندە سنوریەکانی شارۆچکەی چۆمان، حاجی ئۆمەران، سیدەکان، سۆران، دهۆک و زاخۆ ناوبەناو نمەبارانێک ببارێت.

بەهۆی کاریگەری ناوچەیەکی پەستان نزمی دەریای ڕەش، ئەم شێیە دێتە ئاسمانی ناوچەکان.

ئەمڕۆ شەممە 18.10.2025، سیروان ساڵح، شارەزای  كەشناسی بە 964ی وت، لەرۆژی دووشەممە 20.10.2025 تا چوارشەممەی ئەم هەفتەیە کاریگەری ناوچەیەکی پەستان نزمی دەریای رەش روو لە چەند ناوچەیەکی جیاوازی هەرێمی کوردستان دەكات.

لە ئەنجامدا لە زنجیرە چیا و شارۆچکە و گوندە سنوریەکانی شارۆچکەی چۆمان، حاجی ئۆمەران، سیدەکان، سۆران، دهۆک و زاخۆ ناوبەناو ئەگەری بڕێکی کەم باران هەیە.

تائێستا پێشبینی دەكرێت لەو ماوەیەدا، دوو تا شەش ملیمەتر باران ببارێت لەو ناوچانە و ئەمەش یەکەم بارانی وەرزی پایزە دەبێت.

ئەم دوو رۆژە چاوەڕێى باران مەبن؛ پلەکانى گەرماش بەرز د...

ئەم دوو رۆژە چاوەڕێى باران مەبن؛ پلەکانى گەرماش بەرز دەبنەوە