زێلێنسكی و ترەمپ ئەمڕۆ لە كۆشكی سپی
لەگەڵ ترەمپ كۆدەبێتەوە
سەرۆكی ئۆكرانیا: پێویستمان بە گرێبەستە هاوشێوەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا دەڵێت، پێویستمان بە ئاگربەست هەیە، هاوشێوەی ئەوەی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست روویدا.
زێلێنسکی ئەمڕۆ لە كۆشكی سپی لە سەرۆكی ئەمریكا دۆناڵد ترەمپ كۆبووەوە و ترەمپ پێی وت، دەتوانین شەڕ رابگرین لە ئۆكرانیا.
زێلێنسکی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا وتی، “دەمانەوێت شەڕ لە ئۆکرانیا كۆتایی پێبێت، روسیاش سەرباز و ئابووری زۆر لەدەستدەدات”.
زێلێنسکی جەختی لەوە کردەوە، “کۆتاییهێنان بە شەڕ لە غەززە هەلی کۆتاییهێنان بە شەڕی ئۆکرانیا دەڕەخسێنێت، پێویستمان بە ئاگربەست لە ئۆکرانیا هەیە، بەڵام ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی روسیا نایەوێت ئاگربەست بکرێت”.
“لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا باسی ئەوە دەكەین، وڵاتەکەی چی پێویستە لەسەری بیكات، بۆ ئەوەی پوتین بێتە سەر مێزی دانوستانەکان”، سەرۆكی ئۆكرانیا وای وت.
ئاماژەی بەوەش کرد، “وڵاتەکەم پێویستی بە گەرەنتی ئەمنی و چەک هەیە، لەگەڵ سەرۆک ترەمپیش باسی ئەوە دەکەم.