" کەسێکی باش و عاتفیم"

شوان جەزا بەهۆی ئەو هجومە زۆرەی لەسەری بووە پێنج ساڵە وەستاوە

964+

دیلان محەمەد- هونەرمەند

شوان جەزا، ئەکتەری شاری سلێمانی ماوەی پێنج ساڵە لە کاری هونەری وەستاوە و بە نیازە بۆ مانگی رەمەزان بێتەوە سەر شاشەکان و دەڵێت، هجومم زۆر لەسەر بوو.

پەیامنێری 964 لە هۆکاری بێدەنگییەکەی پرسی و شوان دەڵێت، نازانم هۆکاری هجومەکە چی بوو، بەڵام دەمویست بێدەنگ بم و خۆم بدۆزمەوە، دەمویست بزانم هەڵەی منە یان رۆڵەکەم، لەمەودوا بە دڵی هەوادارانم نواندن دەکەم، رۆڵی خراپیشم دەدەنێ، لە کاتێکدا خۆم کەسایەتییەکی باشم.

شوان جەزا، دەربارەی رەنگە مارۆنییەکەی کە ماوەیەک ببووە هەڵڵا لەسەری لە سۆشیال میدیا، دەڵێت، ئێستا هەموویم کردووە بە رەش و گەردنی هەموو ئەوانەش ئازاد دەکەم کە قسەیان پێ وتووم.

پێداچوونەوە: پەری ساڵح

"تا نەمرین کەس رێز و قەدرمان ناگرێت"