بڕینەکە کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە

بازرگانی عێراق؛ بایەعی تایبەتە بە هەژاران نەک خواپێداوان

964+

ئەحمەد مستەفا

بڕیاری بڕینی بەشەخۆراک بۆ موچە بەرزەکان چووە بواری جێبەجێکردنەوە و ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئەسیر غەریری وەزیری بازرگانی عێراق رایگەیاند، بایەعی بۆ خەڵکی کەمدەرامەت و هەژارە، نەک خواپیداو  پلە باڵاو و موچەی بەرز.

لەگەڵ ئەوەی، بڕیاری بڕینی بەشە خۆراک ئەوانە دەگرێتەوە کە موچەیان زیاتر لە ملیۆن و 500 هەزار دینارە.

غەریری بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی وتووە، بڕیاری بڕینی بەشە خۆراکی پەیوەستە بەوانەی موچەیان زیاتر لە ملیۆن و 500 هەزار دیناری عێراقییە، و پێویستە کولتووری پاڵپشتی لەلایەن هاوڵاتیانەوە بگۆڕێت، چونکە کارمەندێک لە شوێنێکی دیاریکراو موچەکەی ملیۆن و نیوێک دینارە، لەکاتێکدا کەسێکی کاسب یان کەسێک هیچ موچەیەکی نییە یان داهاتی لە 500 هەزار دینار تێناپەڕێت، و ناتوانرێت لە وەرگرتنی پاڵپشتی لەنێوانیاندا یەکسانی بکرێت.

وەزیر وتی، پێویستە دادپەروەری لە دابەشکردندا هەبێت، و ئاراستەکردنی راستەقینە بۆ شایستەکان لە پاڵپشتیدا هەبێت، بۆیە گەڕاینەوە سەر بڕیاری پێشووی ساڵی رابردوو، ئەو کاتە لێبڕین لەسەر خاوەن موچەی ملیۆنێک یان زیاتر لە ملیۆن و نیوێک بوو، بەهۆی گۆڕانی نرخی ئاڵوگۆڕەوە وەک حاڵەتێکی کتوپڕ بۆ دوو ملیۆن بەرزکرایەوە، بەڵام ئێستا دەگەڕێینەوە سەر پێشوو کە ملیۆن و 500 هەزار دینارە.

لابردنی ئەوانەی شایستە نین، یارمەتیدەر دەبێت لە باشترکردنی ژمارە و کوالێتی ئەو کەلوپەلانەی کە بەپێی ستانداردی عێراقی و لە سەرچاوە جیهانییەکانەوە دابین دەکرێن، پێویستە پاشەکەوتی خۆیی بۆ هەندێک حاڵەت هەبێت، وەک ئەفسەرێکی باڵا، یان بازرگانێک، یان وەبەرهێنەرێک، یان خاوەن کۆمپانیایەک، هیچ پاساوێک نییە بۆ وەرگرتنی بەشە خۆراکی، چونکە تایبەتە بە هەژاران، غەریری وای وت.

پارەی بایەعی زیاد نەكراوە و ئەوەی باس دەكرێت راست نییە

پارەی بایەعی زیاد نەكراوە و ئەوەی باس دەكرێت راست نییە

پسولەی خۆراکی هەولێر هاوڵاتیانی پایتەخت لە چارەسەرکرد...

پسولەی خۆراکی هەولێر هاوڵاتیانی پایتەخت لە چارەسەرکردنی کێشەکەیان دڵنیا دەکاتەوە