هەواڵەکان

هەر مانگە و عومرەکارێکى کورد گیان لەدەستدەدات


ژووری هەواڵ

عومرەکارێکى کوردى دانیشتووى کەلار کە دایکێکى دنیادیدەى تەمەن 88 ساڵ بووە، ئەمڕۆ لە کاتى گەڕانەوەى بەرەو کوردستان، لە خاکى سعودیە گیانى لەدەستدا.

لەسەرەتاى ئەمساڵەوە تا ئەمڕۆ، هەر مسقاڵێک زێڕ زیاتر لە 300 هەزار دینار چووەتە سەر، ئەمەش پرۆسەى هاوسەرگیرى لە نێوان کوڕ و کچان لاواز کردووە، بەشێوەیەک نرخى زێڕ ئەوەندە بەرز بووەتەوە، کە واى لەگەنجان کردووە زۆر بیر لە ژنهێنان نەکەنەوە.

هاوڵاتیانی سلێمانی دڵخۆشن بە ئاشتبوونەوەی فڕۆکەخانەی شارەکەیان لەگەڵ تورکیا و دەڵێن، تەکانێک بە ئابووری شارە حەیاتەکە دەدات، هەندێکشیان پلانیان هەیە لەگەڵ دەستپێکردنەوەی گەشتەکان خۆیان بگەیننە سەر بەحرەکانی ئیستەنبوڵ.

لەسەر قەرەوێڵەى نەخۆشخانە راکشابوو، کارمەندێکى پەروەردەى سلێمانیش بە باوەشێک فایلەوە خۆى کرد بە ژووردا و بەڕێوەبەرى پەروەردەش دانە دانە فایلەکانى واژۆ دەکرد.