بنکەیەکى گومرگى لە خوارەوەى مەرزى کێلێ - وێنە: گومرگى راپەڕین
بڕیارێک لە حکومەتەوە
مەرزی کێلێ 100 هەزار دینار پەیدا بکات 20 هەزاری بۆ پشدەرە
964+
ئەحمەد مستەفا
ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین دەڵێ، رەزامەندی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانیان وەرگرتووە بۆ تەرخانکردنی بڕی لە 20%ی داهاتی مەرزی کێلێ بۆ تەواوکردنی پڕۆژە بەردەوام و وەستاوەکانی سنووری پشدەر.
ئەو بڕە پارەیە، دەبێت بە شێوەی نەختینەی مانگانە بدرێت بەو دەڤەرە، بڕیارەکە بە جۆرێکە 100 هەزار دینار بۆ داهاتی مەرزەکە بچێت، 20 هەزار دیناری دەدرێتە حکومەتی خۆجێی پشدەر.
سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران بە نوسراوی ژمارە 1299 لە رۆژی 15.10.2025 رەزامەندی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی بۆ داواکاری ئیدارەی خۆجێی پشدەر لە ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین خستووەتەڕوو.
ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، هیوا قەرەنی سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین بۆ زیاتر خزمەتکردنی سنوری قەزای پشدەر و بە پشتیوانی جێگری سەرۆک وەزیران، توانراوە رەزامەندی وەربگیرێت بۆ تەرخانکردنی بڕی لە 20% ی داهاتی مەرزی کێلێ.
داهاتەکە، بەشێوەی نەختینەی مانگانە بە مەبەستی تەواوکردنی پڕۆژە بەردەوام و وەستاوەکانی سنوری قەزای پشدەر لە ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین دابین دەکرێ، ئەم هەنگاوەش دەبێتە مایەی خزمەتی زیاتر بە خەڵکی سنوری قەزای پشدەر و ئەنجامدانی پڕۆژە لەو قەزایەم ئەوەش بە گوێرەی هەمان راگەیەندراو.
لە هیچ داتایەکی فەڕمی حکومی ئاماژە بە داهاتی مەرزی کێلی نەدراوە، بەڵام باجی گومرگی یەکێکە لە گرنگترین سەرچاوەکانی پارەو داهات بۆ بودجەی گشتی، چونکە سەرچاوەی یەکێک لە لقە گرنگەکانی داهاتە گشتیەکانی دەوڵەتە، کە حکومەتەکان بەکاریان دەهێنن بۆ داپۆشینی خەرجییە گشتیەکانیان.
هەوڵ هەیە پەرە بە مەرزی کێلێ بدرێت و بکرێتە ناوەندێکی سەرەکیی بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی
لە مەرزى کێلێ؛ 222 کارتۆن کێکى ئێرانى دەستى بەسەرداگیرا
نوسراوی سەرۆکایەتی دیوان لە ئەنجومەنی وەزیران