دوور بكه‌ونه‌وه له به‌ستنى فەرارە و نەشرە
له سۆران هه‌ر ئۆتۆمبێلێك لاسای ئۆتۆمبێلى پۆلیس بكاته‌وه شۆفێره‌كه‌ى سزا ده‌درێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
پۆلیسی سۆران، هه‌موو ئه‌و شۆفێرانه سزا ده‌دات كه به كه‌لوپه‌ل و ئامێری جۆراوجۆر لاسای ئۆتۆمبێله‌كانى پۆلیس ده‌كه‌نه‌وه، چونكه ده‌ڵێت جگه له‌وه‌ى وه‌كو پۆلیس خۆیان نمایش ده‌كه‌ن، هه‌مانكات ده‌بنه هۆى بێزاركردنى هاوڵاتیانیش.
پۆلیس لە رێگه‌ی لێژنەیەکی هاوبەش لەگەڵ پۆلیسی هاتووچۆ و ئاسایش بەمەبەستی دانانی بازگەی هاوبەش لەناو سۆران بۆ دەست بەسەرداگرتنی ئەو کەل و پەلانەی شوفێران لە ئۆتۆمبێلەکانیان ده‌به‌ستن و دەبنە هۆی بێزاری خەڵک کە بەپێی یاسا قەدەغەیە .
ئه‌وه‌ى پۆلیسی سۆران مه‌به‌ستییه‌تى ئەو ئۆتۆمبێلانەن كه ئامێره‌كانى وه‌كو فەرارە و نەشرەی پۆلیسی دەبەستن و ده‌ڵێت “هه‌ر ئۆتۆمبێلى له‌وشێوه‌یه ببیندرێت رێكارى یاسایی له‌به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته به‌ر و سزا ده‌درێن”.
پۆلیس، داوا لە هاوڵاتیانى سۆران بەتایبەتیش شوفێران ده‌كات، هاوکار و هەماهەنگ بن لەگەڵ تیمەکانی پۆلیس و ئاسایش بەمەبەستی ئارامی زیاتر بۆ شارەکەیان .