100 ملیۆن دینارێکیان خەرجە و قەرارە لە 65 رۆژدا کارەکان بکرێن

مووچەی گەڵوێشكە رووناک دەکرێتەوە و محاویلەیەکیش بۆ چەند ماڵێكی گەڕەكی وەساوا دادەنرێت

شۆڕش قادری

بە نزیکەی 100 ملیۆن دینار مووچەی گەڵوێشكە لە گوندی رەشەكانی رووناک دەکرێتەوە و محاویلەیەکیش بۆ چەند ماڵێكی گەڕەكی وەساوا لە سنووری سلێمانی دادەنرێت.

بەپێی راگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی، له‌سه‌ر بودجه‌ی داهاتی 8٪ـی بەڕێوەبەرایەتییەکە و بە تێچووی نزیکەی 100 ملیۆن دینار پڕۆژەیەكی گرنگی كارەبا جێبەجێ دەكرێت، كه‌ چەند بڕگەیەك لەخۆدەگرێت و بریتییه ‌له‌:

–  راكێشانی تۆڕی كارەبا و دانانی محاویلە بۆ مووچەی گەڵوێشكەـی سەربە گوندی رەشەكانی لە ناحیەی سیوەیل.

–  دانانی محەویلەی (400KVA) بۆ چەند ماڵێك لە گەڕەكی وەساوا كەرتی / 8 .

پڕۆژەکە دەکەوێتە سنووری بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی / رۆژهەڵات و بودجەی پڕۆژەکەش 99 ملیۆن و 999 هەزار دیناری تەواوە.

پرۆژەکە له‌لایه‌ن كۆمپانیای روانین جێبه‌جێ دەكرێت و قەرارە لە ماوەی 65 رۆژدا تەواو بكرێت.