بێدەنگییەکی حەزین باڵی بەسەر ناوچەکەدا کێشاوە

گەڕەکەکانی باکوری رۆژئاوای غەزە بوونەتە وێرانە و کەڵکی ژیانیان نەماوە

964+

شۆڕش قادری

گەڕەکی تاوەرەکانی ئەلمەقسووری لە باکوری رۆژئاوای غەزە وەک زۆربەی ناوچەکانی ئەو شارە بووەتە وێرانە و زۆربەی بینا و خانووەکانی تەختی زەوی بوون.

بەپێی ئەو گرتەڤیدیۆیانەی کە ئاژانسی هەواڵی ئەسۆشێتدپرێس بڵاویکردوونەتەوە، لە گەڕەکی تاوەرەکانی ئەلمەقسووری، کەم بینا  و خانوو هەیە لەسەر پێ مابێ، ئەوانیشی ماون کەڵکی ژیانیان نەماوە.

دوای راگەیاندنی ئاگربەست شارەکە کش و مات بووە و بێدەنگییەکی حەزین باڵی بەسەر ناوچەکەدا کێشاوە.

دانیشتووانی ئەو ناوچەیە وردە وەردە دەگەڕێنەوە ماڵە وێرانبووەکانیان، هەرچەندە ترسی سەرهەڵدانەوەی شەڕ هێشتا نەڕەویوەتەوە و بە ترس و دڵەڕواکێی زۆرەوە رۆژگار دەگوزەرێنن.

"ترەمپ نوێنەری خۆی بۆ غەزە دەنێرێت"

لە شەرم شێخ کۆتایى بە جەنگى غەزە دەهێنن

لە شەرم شێخ کۆتایى بە جەنگى غەزە دەهێنن