دەیەمین عومرەکارە

عومرەکارێکى کورد لە سعودیە کۆچى دوایى کرد

964+

وریا فەتاح

عومرەکارێکى کوردى خەڵکى هەرێمى کوردستان، دواى ئەنجامدانى سونەتى عومرە و لە کاتى گەڕانەوەى بۆ کوردستان، لە سعودیە کۆچى دوایى کرد.

ئەمساڵ، 10 عومرەکارى کورد خەڵکى هەرێمى کوردستان لە سعودیە گیانیان لەدەستداوە.

کاروان ستونی وتەبێژی حەج و عومرەی کوردستان بە 964ـى وت،” بەرەبەیانی ئەمرۆ 16.1.2025، لە کاتی گەڕانەوەیان بۆ هەرێمی کوردستان و دوای ئەنجامدانی سونەتی عومرەـ عومرەکارێکی کورد بەناوی (مەلیحە ئەحمەد عەلی خان)، لە سنووری عەرەعەری سعوودیە کۆچی دوایی کرد”.

وەک ئەوەى باسى دەکات، عومرەکارەکە دانیشتووى کەلارە و تەمەنى 88 ساڵ بووە و هیچ نەخۆشییەکى نەبووە،”ئافرەتێکی دیندار و قسەخۆش بووە بەداخەوە ئەمرۆ لەکاتی گەڕانەوەیان بۆ هەرێمی کوردستان لە دیوای سعوودیە لە مەرزی عەرعەر کۆچی دوایی کردووە، دوای تەواوکردنی مامەڵەکان هەر ئەمرۆ بڕیارە تەرمەکەی لە شاری کەلار بەخاک بسپێردرێت”.

ئاشکراشى کرد، لەسەرەتاى ئەمساڵەوە تا ئەمڕۆ، 10 عومرەکارى دانیشتووى هەرێم، لە سعودیە کۆچى دواییان کردووە، بەڵام ئەو ژنەى ئەمڕۆ گیانى سپاردووە یەکەم عومرەکارى کوردە کە سوونەتى عومرەى بەتەواوەتى بەجێ گەیاندووە.

عومرەکارێکى خۆمان لە سعودیە کۆچى دوایى کرد

عومرەکارێکى خۆمان لە سعودیە کۆچى دوایى کرد