ئۆپراسیۆنە هابەشەکان وا دەڵێ

میمۆری و ناوەندە بەستراوەكانی هەڵبژاردن دەگەیەنرێنە هەرێمی کوردستان

964+

ئەحمەد مستەفا

هەفتەی داهاتوو شایەتحاڵی سەردانێك دەبین بۆ هەرێمی كوردستان، ئەوەش بۆ هەماهەنگی گەیاندنی میمۆری و ناوەندە بەیەكەوە بەستراوەكانی هەڵبژاردن، هەروەها بۆ چارەسەركردنی لایەنە ئەمنی و تەكنیكییەكان، ئەم قسەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانە.

فەریقی یەكەمی روكن قەیس محەمەداوی، جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان و سەرۆكی لیژنەی باڵای ئاسایش بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی 2025، ئەمڕۆ چوارشەممە 15.10.2025 کۆنگرەی رۆژنامەوانی ئەنجامدا و ئاماژەی بەوەکرد، لیژنەكەیان بەردەوامە لە ئامادەكارییەكانی بۆ دڵنیابوون لە سەركەوتنی پڕۆسەی هەڵبژاردن لە هەموو پارێزگاكاندا.

ئەو لەبارەی وتاری میدیای باسی لەوەکرد، مەرج و راسپاردە دانراون بۆ یەكخستنی وتاری میدیایی نیشتمانی وەك ئامادەكارییەك بۆ هەڵبژاردن.

محەمەداوی راشیگەیاند، لیژنەی ئاسایش كۆنفرانسی هەفتانەی خۆی سەبارەت بە ئامادەكارییەكانی هەڵبژاردن ئەنجامداوە، لە رێگەی ڤیدیۆكۆنفرانسەوە لەگەڵ سەرجەم پارێزگاكان،و لە كۆنفرانسەكەدا گفتووگۆكراوە لەبارەی دوایین ئامادەكاری و رێكارەكانی لیژنە لاوەكییەكان لە پارێزگاكان، و رێژەی دابەشكردنی كارتی دەنگدانی تایبەت و هەماهەنگی لەگەڵ كۆمسیۆن.
ئاشکرای کرد، هەفتەی داهاتوو شایەتحاڵی سەردانێك دەبن بۆ هەرێمی كوردستان بۆ هەماهەنگی گەیاندنی میمۆری ستیك و ناوەندە بەیەكەوە بەستراوەكان، هەروەها بۆ چارەسەركردنی لایەنە ئەمنی و تەكنیكییەكانی جێ گرنگی هاوبەش لەگەڵ هەرێم و وتیشی، لیژنەكە بەردەوامە لە كارەكانی و پێشكەوتنی بەرچاوی لەم بوارەدا بەدەستهێناوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ناوەندەكانی دەنگدان بە كامێرای چاودێری تەیاركراون كە لە نزیكەوە چاودێری پرۆسەی هەڵبژاردن دەكەن، هەر هەوڵێك بۆ كڕین یان فرۆشتنی دەنگ یان كارت بێهودە دەكات، بەو پێیەی كارتەكە تەنها دەتوانێت لەلایەن خاوەنەكەیەوە بەكاربهێنرێت.

"ئەوەی پابەندی رێنماییەكانی هەڵبژاردن نەبێت سزا دەدرێت"

کۆمسیۆن ژمارەی سەرپێچییەکانی هەڵمەتەکانی هەڵبژاردنی ...

کۆمسیۆن ژمارەی سەرپێچییەکانی هەڵمەتەکانی هەڵبژاردنی ئاشكرا كرد