تۆمه‌تبار گیراوه و لێكۆڵینه‌وه به‌رده‌وامه
كه‌وه‌كانى لێ سه‌ندرانه‌وه و رەوانه‌ى ناو سروشت كرانه‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سۆران ده‌ڵێت، هاوڵاتییه‌ك دوو كه‌وى راوكرد بوو، كه پێیان زانیوه دادوه‌ریان لێ ئاگادار كردووه‌ته‌وه و له‌رێگه‌ى یاساوه لێی سه‌ندرایه‌وه و ئه‌مڕۆ كه‌وه‌كان ره‌وانه‌ى ناو سروشت كرانه‌وه.
كۆمه‌ڵێك ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندى ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه له ناحیه‌ى دیاناى سه‌ر به ئیداره‌ى سۆران، هه‌ردوو كه‌وه‌كه‌یان به قه‌فه‌زانیانه‌وه برده سنورى قه‌زاى رواندز و كه‌وه‌كانیان ئازاد كردوو قه‌فه‌زه‌كانیشیان به به‌تاڵى هێنایه‌وه.
ئاماژه به‌وه‌كراوه، چەند رۆژ پێش ئێستا ئه‌م دوو كه‌وه لەلایەن هاوڵاتیەکی دانیشتووی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەستی بەسەرگیرا و دواتر بە بڕیاری دادوەری لێکۆلینەوە پەراوی لێکۆڵینەوە بۆ سازکرا و دەست بەسەر کەلوپەلەکانیشی دا گیرا.
ده‌شڵێت “هه‌مان ئه‌م تۆمەتبارە کە راوی ئاژەڵی کێویشى ئەنجامدا بوو، دەست بەسەر گۆشتی ئاژەڵە مردووەکەشدا گیرا و لێکۆڵینەوەش له‌گه‌ڵی بەردەوامە”.