شوێنی نادیاره
ژنه نووسه‌ر و چالاكوانێكی مه‌هاباد له تاران ده‌ستگیركرا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ژنه نووسه‌ر و چالاكوانێكی خه‌ڵكی شارى مه‌هاباد و دانیشتووى تاران له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانى ئێراوه ده‌ستگیر كرا و ئێستاش شوێنى گیرانه‌كه‌ى نادیاره.
رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویكرده‌وه، گزنگ قازی، نووسەر و چالاکی مەدەنیی کورد رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە ماڵەکەی خۆی له تاران دەستبەسەرکرا و ئێستاش “شوێنی گیرانه‌كه‌ى نادیاره”.
ئاماژه به‌وه‌كراوه، گزنگ لە ماوەی چەند رۆژی رابردودا تەنیا پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی کورتماوەی هەبوە و لەو پەیوەندییەدا هەواڵی دەستبەسەرکرانی خۆی لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە راگەیاندوە.
ده‌شڵێت “هێزە ئەمنییەکان دوای دەستبەسەرکردنی، دەستیان بەسەر مۆبایل و هەندێک لە کەرەستە ئەلیکترۆنییەکانی ئەو چالاکە مەدەنییە کوردەدا گرتوە”.