بانگەشەى کاندیدان

عەجیب و غەریب؛ یەکێک باسکی هەڵبڕیوەو یەکێکی تر تەقلەی لێداوە

964+

وریا فەتاح

ئەم بانگەشەیە شتی سەیرو سەمەرەی تێدایە، یەکێک باسکی هەڵبڕیوەو یەکێکی تر تەقلەی لێداوەو دانەیەکیش کاندیدی ماسی و کیسەڵ و نەهەنگەنە.

دوو رۆژە باس بەسی وێنەی ژنێکى کاندیدە کە باسکی بەرزکردووەتەوەو کەس نازانێت هەڕەشە دەکات یا جنێو دەدات، پەیجی زۆر لە عێراق و کوردستان ئەم وێنەیەیان دەستاو دەست پێکردووە، دەڵێن گوایە ئەمە کاندیدی کوتلەی سادقونی خزعەلییە، جا بۆیان نوسیوە ئەمە لەکاتی کاندید بوون ئاوا بکات دەبێ کە چووە پەرلەمان چیبکات.

ئەو پڕۆژانەى کاری ساغکردنەوەی ساختە هەواڵ دەکەن باسیان لەوە کردووە کە ئەم پۆستەرە ساختەیە، ئەسڵەن ئەم ژنە هەر کاندید نییە، ئەمە ژنە ئەکتەرێکی عێراقییە بە ناوی (عەواتف سەلمان) هاتوون خستوویانەتە سەر ئەم پۆستەرەو ئاوایان لێکردووە.

سەحەر عەباس، کچە پێشکەشکارێکی بەناوبانگی عێراقییە، ئێستا لە کەناڵی نەهرەین بەرنامەیەکی بەناوبانگی هەیە، دەڵێت: بە کاندیدێکی کوتلەی سادقونمان وتووە، وەرە بۆ بەرنامە باسی لیستەکەت بکە، وتوویەتی هەتا 400 هەزار دینارم نەدەنێ نایەم و یەک قسە ناکەم، جا سەحەر خانم دەپرسێت باشە ئەگەر ئێستا بۆ ئەوەی بێیت بانگەشە بکەیت داوای پارە دەکەیت، ئەی کە چوویتە پەرلەمان دەبێ چۆن نرخ لەسەر دەنگەکەت دابنێیت.

جا ئەم بانگەشەیە شتى سەیروسەمەرەى زۆرە، وردە وردە پیشانتان دەدەین.

پۆستەرەکانی بانگەشە زیانیان بە تۆڕەکانی ئاوی کەرکوک گ...

پۆستەرەکانی بانگەشە زیانیان بە تۆڕەکانی ئاوی کەرکوک گەیاندووە