"هونەرمەندەكان وەك من ناتوانن"

بانگ بێژە دەنگخۆشەکە؛ دایکم وتی واز لە گۆرانی وتن بێنە

964+

ئەحمەد شەمزین – هەولێر

لە پرسەكان بەخۆرایی قورئان دەخوێنم. دایکم وای لێ کردم واز لە گۆرانی وتن بهێنم و ئێستا لە مزگەوت و هەر شوێنێک بچم و بانگ دەدەم، ئەمە ژیانی ئەو گەنجەی شاری هەولێرە کە بەبانگدان سۆشیال میدیای تەنیوە.

بەهۆی دەنگییەوە، هەوادارێكی زۆری پەیداكردووە، و خەڵک دەڵێن لەرێگەی بانگ دانەوە ئاشنای دەنگی بوون و زۆر خۆشە.

كاروان خۆشناو گەنجەکەیە ئەو بە 964ی وت، ماوەی پێنچ ساڵە بانگ دەدەم لەرابردوو گۆرانیم دەوت، بەڵام لەبەر قسەی دایكم وازم هێناوە و دەستم بە خوێندنی قورئان و بانگدان كردووە.

خۆشناو، ماوەی ساڵێك لە توركیا ژیاوە، دەڵێ لەوێ مامۆستای مزگەوتەكە دەیووت چۆن دەتوانی وەك ئێمە بانگ بدەی، وەک باسی دەکات بۆ ئەو جێگەی سەرسوڕمان بووە.

کاروان خۆشناو، شارەزایی لە هەموو مقاماتەكان هەیە بە تایبەی، مقامی “سەبا، حیجاز، نهاوەند و بەیات”.

کاروان جگە لەوەی لە چاوپێکەوتنی 964 بە چەند شێوازێک بانگ دەدات، وتیشی، ئەو بانگ و سەدایەی ئەو لە کاتی وتنیدا ئەدای بۆ دەکات، هونەرمەندەكانیش ناتوانن وەك ئەو بن و بەوجۆرە بانگ بدەن.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

بانگدانی گەنجێکی هەولێر لەسەر شێوازی بانگی مەککە ملیۆ...

بانگدانی گەنجێکی هەولێر لەسەر شێوازی بانگی مەککە ملیۆنان بینەری هەبووە