لە ناو رێڕەوێکی ئاوی باراناودا بانگ دەدات
بانگدانی گەنجێکی هەولێر لەسەر شێوازی بانگی مەککە ملیۆنان بینەری هەبووە
964+
عەبدولعەزیز خالند – هەولێر
کە بەهرە و توانایەکت هەبوو خوداش بیەوێت ئەوە نازانرێت چۆن و بە چی شێوازێک و لە کوێ دەتەقێتەوە و دەنگدەداتەوە، ئەوەتا بانگدانی گەنجێکی شاری هەولێر دەنگدانەوەی هەبووە لە سۆشیال میدیا و ملیۆنان بینەری هەبووە لە ناوخۆ و دەرەوەی کوردستان.
دەرباز موزەفەر، گەنچیکی دەنگخۆشە و دەرچووی بەشی زانستە ئیسلامیەکانە بە 964ـی وت، “ئەو پێشتر لە مزگەوت بانگی دەدا، بەڵام لەگەڵ بوونی بانگدان بە سیستەمی ئەلیکترۆنی ئێستا ناتوانین بانگ بدەین و دەرفەتیش نەبووە بچمە مزگەوتی سەواف بانگ بدەم ئیدی رۆژانە دێمە ئەو دەشتایە و پیاسە دەکەم و بانگ دەدەم”.
وتیشی، “بۆخۆم هاتم لای ئەو رێرەوە ئاوییە بانگمدا و ڤیدیۆکەم بڵاو کردەوە و دەنگدانەوەی هەبووە، بۆیەش هاتمە لای ئەو رێڕەوە چونکە دەنگ دەداتەوە”.
پێداچوونەوە: توانا نەقی