کەشوهەوا

پلەکانی گەرما زیاتر دادەبەزن

964+

توانا نەقی

کەشناسی پێشبینی خۆی بۆ ئەمڕۆ و سبەینێ کردووە و ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما زیاتر نزم دەبەنەوە و تا دوو پەلەیەک دێتە خوارەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما یەک بۆ دوو پلە نزمتر دەبنەوە، هەرچی سەبارەت بە سبێنێیە وا پێشبینی کراوە، تا دوو پلەیەک بەزر دەبنەوە و وەک خحی لێدێتەوە.

 ئەمڕۆ سێشەممە 14.10.2025
کەش/ ئاسمان ساماڵ ده‌بێت .
خێراى با / له‌سه‌رخۆ ده‌بێت ( 10– 15) کم/ک.  
ئاراستەی با / ئاراستەى لە گۆڕاندایه‌ 
پلەکانی گەرما / کەمێک نزم ده‌بێته‌وه‌ به‌ (1-2) پلە ى سیلیزى 
مەوداى بینین /( 8 – 10) کم دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ ئەمڕۆ سێشەممە:
هەولێر : 27 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 27 پلەی سیلیزی
دهۆک : 26 پلەی سیلیزی
زاخۆ  : 27 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 30پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە : 29پلەی سیلیزی
سۆران : 26 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 22پلەی سیلیزی
گەرمیان : 32 پلەی سیلیزی