چەند قاڵبێکی زێڕ لە بازاڕێکی هیندستان. وێنە: Reuters
عەیار 21 مسقاڵی 840 هەزارە دینارە
تا دێت نرخی زێڕ بەرز دەبێتەوە
964+
توانا نەقی
نرخی زێڕ هەروا ملی بە بەرزییوە ناوە و پێناچێت بە ئاسانی دابەزێت، هەرچەندە ئەمڕۆ لەچاو دوێنێدا 8 دۆلار چووەتە سەر ئۆنسەیەک بەڵام بەمسقاڵ هەروەک دوێنێ وایە.
نرخی ئۆنسەی زێڕ دوێنێ 4094 دۆلار بوو، ئەمڕۆ هەشت دۆلاری چووەتە سەر و بووە بە 4102 دۆلار.
بەرمەبناى نرخى ئۆنسەى زێڕ، سەندیکاى زێرەنگەرانى هەولێر، نرخى هەر مسقاڵێک زێڕى لە بازاڕەکانى بۆ ئەمڕۆ سێشەممە 14.10.2025 بەم شێوەیەی خوارەوە دیاری کردووە:
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 22 بە 880 هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 840 هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 720 هەزار دینارە.
یەک ئۆنسە زێڕ 30 گرام و 100 سەنتە، بەو پێیەى هەر مسقاڵێک زێڕ پێنج گرامە، بەمە یەک ئۆنسە 6 مسقاڵ و 250 گرام زێڕە.
زۆر هۆکار لەپشت بەرزبوونەوەى نرخى زێڕن، سەپاندنى باجى گومرگى لەلایەن ئەمەریکا و چین بەسەر شمەک و کاڵاى یەکترى و شڵەژانى ئابوورى جیهان، لە هۆکارە سەرەکییەکانن، ناوەندە ئابورییەکانیش لە لێکدانەوە و شرۆڤەکانیاندا هەر باسى ئەوە دەکەن کە زێڕ روو لە بەرزبوونەوەى زیاتر دەکات.