پاراستنى ئاشتى و ئاسایشی ناوچه‌كه
بەڕێوەبەری پێشوی CIA ئه‌مریكا له هه‌رێمی كوردستانه و سه‌رۆكى حكومه‌ت پێشوازى لێ‌كرد
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
حكومه‌تى هه‌رێم بڵاویكرده‌وه، سه‌رۆكى حكومه‌ت پێشوازى له به‌ڕێوه‌به‌رى پێشووى CIA ئه‌مریكا كرد‌و بابه‌تى كۆبوونه‌وه‌كه‌یان پاراستنى ئاشتى و ئاسایشی ناوچه‌كه بووه.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێم لەگەڵ دەیڤد پێترێیۆس بەڕێوەبەری پێشوی دەزگای هەواڵگری ئەمەریکا CIA كۆبوەوە و جەختیان لە گرنگی پاراستنی ئاشتیی و ئاسایش و سەقامگیریی لە ناوچەکەدا کردەوە.
ئاماژەی بەوەشكراوه، بیروڕایان لەبارەی گۆڕانگاریی و پێشهاتەکانی بارودۆخی سوریا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەگشتی ئاڵوگۆڕ کرد و جەختیان لە گرنگی پاراستنی ئاشتیی و ئاسایش و سەقامگیریی لە ناوچەکەدا کردەوە.