لە نۆ رۆژدا سێ کرێکاری گەنج گیانیان لەدەستداوە

دوو تەقینەوە و دوو کارەسات؛ لەکاتی بەتاڵکردنی سووتەمەنی

964+

شۆڕش قادری

لە ماوەی نۆ رۆژدا و بەهۆی بەتاڵکردنی سووتەمەنی دوو تەقینەوە لە کوردستان روویانداوە و بەهۆیانەوە سێ کرێکاری خێر لەخۆ نەدیو گیانیان لەدەستداوە و چەند کەسێکی دیکەش برینداربوون.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 13.10.2025 لە کۆمەڵگەی کواشێی سەربە قەزای سێمێل لە یەکێک لە کارگەکانی سووتەمەنی و لەکاتی بەتاڵکردنی نەوتی خاو، تەقینەوەیەک روویدا و تیایدا دوو کرێکاری گەنج کە تەمەنیان 23 ساڵ و 19 ساڵ بوون، گیانیان لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.

هەر شەممەی هەفتەی رابردوو بوو کە لە گەڕەکی فەرمانبەرانی هەولێر و لە بەنزینخانەی لاپ، لەکاتی بەتاڵکردنی بەنزینی تانکەرێک بۆ ناو عەمبارەکانی بەنزینخانەکە، تەقینەوەیەکی گەورە روویدا و بەهۆیەوە چوار کرێکار و شۆفێری بارهەڵگرە تووشی سووتاوی بوون و بەرەبەیانی ئەمڕۆ، یەکێک لە کرێکارەکان بەهۆی سەختی برینەکەی گیانی سپارد.

بەتاڵکردنى سوتەمەنى لە تانکییەک تەقینەوەى لێکەوتەوە و...

بەتاڵکردنى سوتەمەنى لە تانکییەک تەقینەوەى لێکەوتەوە و دوو کەسى کوشت

لە گەڕەکی فەرمانبەرانی هەولێر بەنزینخانەیەک ئاگری گرت

لە گەڕەکی فەرمانبەرانی هەولێر بەنزینخانەیەک ئاگری گرت