خاوەنەکەشیان سزا درا

لە هەڵەبجە 30 مریشکی زیندوو دەستیان بەسەرداگیرا و لەناوبران

شۆڕش قادری

لە هەڵەبجە 30 مریشکی زیندوو دەستیان بەسەرداگیرا و لەناوبران، خاوەنەکەشیان سزا درا.

غاندی مەحمود سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی قەزای مەڵبەندی هەڵەبجە بە 964ـی وت، سەردانی مریشک فرۆشێکی ناوبازاڕیان کردووە و دەستیان بەسەر 30 مریشکدا گرتووە کە لە پەلوپۆ کەوتبوون و نەشیاو بوون بۆ خواردن.

“هەموو مریشکەکانمان لەناوبرد، رێکاری یاسایی بەرامبەر مریشک فرۆشەکە گیرایەبەر و سزای دارایی درا”، غاندی مەحمود وای وت.

ئاماژەی بەوەشکرد، سەردانەکانیان بۆ پشکنینی قەساب و مریشک فرۆشەکان بەردەوام دەبێت و هەر شوێنێک پابەندی رێنماییەکان نەبێت، سزا دەدرێت.