خوێندکاران لە قوتابخانەیەک سەرقاڵی خوێندن _ وێنە: 964
فێری کۆمپیوتەر دەکرێن
10 هەزار مامۆستا دەخرێنە خولەوە و لاپتۆپ و پارە وەردەگرن
964+
ئەحمەد مستەفا
دەزگایەک بە هاوبەشی وەزارەتی پەروەردە، خولێكی كۆمپیوتەری بۆ 10 هەزار مامۆستا لە هەرێمی كوردستان دەکاتەوە، سەركەوتووەكانیش کە 50 کەسن بە 500 دۆلار و وەرگرتنی لاپتۆپ خەڵات دەکرێن.
ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی واژۆی لەسەری کردووە و ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان و خوێندنی كوردی لە كەركوك كردووە.
دەزگای “محمد بن راشد ئال مەكتوومی جیهانی” خولێكی راهێنانی كۆمپیوتەر بەشێوەی ئۆنلاین بۆ 10 هەزار مامۆستا دەكاتەوە.
خولەكە بێ بەرامبەرە و بە هەرسێ زمانی “كوردی، عەرەبی و ئینگلیزی” پێشكەش دەكرێت، سەرجەم مامۆستایان دەتوانن بەشداری خولەكە بكەن.
نوسراوەکەی وەزارەتی پەروەردە دەڵێ، بۆ هاندانی بەشداریكردن، 50 مامۆستای سەركەوتووی خولەكە خەڵات دەكرێن، كە 30 مامۆستایان بڕی 500 دۆلار وەردەگرێت و 20 مامۆستای دیكەش لاپتۆپی پێ دەبەخشرێت.
نوسراوەکەی وەزارەتی پەروەردە