حەوت بارمتە ئازاد کران

جەماوەرێکی زۆر لە بەردەم ماڵی بارمتەکانى ئیسرائیل کۆبوونەتەوە

964+

وریا فەتاح

ئەمڕۆ دووشەممە، جەماوەرێکی زۆر لەبەردەم ماڵی ئەو بارمتە ئیسرائیلیانەدا کۆبوونەوە کە لە غەززە بڕیارە بکرێن، ئەوان لە رێگەى شاشەوە چاودێرى پرۆسەکە دەگەن و بەیەک جلوبەرگ چاوەڕێى ئازادبوونیانن، کەمێک پێش ئێستاش حەوت لەو 20 بارمتەیە ئازاد کران.

بزووتنەوەی حەماس لیستی ناوی 20 بارمتەی ئیسرائیلی بڵاوکردەوە کە بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە ئازاد بکرێن، ئەمەش لە چوارچێوەی رێککەوتنی ئاگربەست و ئاڵوگۆڕی دیل لەگەڵ ئیسرائیلدا دێت، کە تێیدا لە بەرامبەر ئازادکردنی دەیان بارمتەی ئیسرائیلی، نزیکەی 2000 گیراو و زیندانی فەڵەستینی ئازاد دەکرێن.

لیستی ناوى بارمتەکانى ئیسرائیل کە بڕیارە ئازاد بکرێن:

1.  بار ئەبراهام کوپەرشتاین

2.  ئەڤیتار دەیڤد

3.  یوسف حاییم ئۆحانا

4.  سیگیڤ کالڤۆن

5.  ئەڤیناتان ئۆر

6.  ئێلکانە بۆحبوت

7.  ماکسیم هێرکین

8.  نمرود کۆهین

9.  مەتان تسنگاوکەر

10. دەیڤد کۆنیۆ

11.  ئیتان هۆرن

12. مەتان ئەنگریست

13. ئیتان مۆر

14.  აلی بێرمان

15. زیڤ بێرمان

16 عومری میران

17  ئەلۆن ئۆهل

18.    ئای گلبوع

19.   رۆم براسلاڤسکی

20.    ئاریئێل کۆنیۆ

کۆبوونەوەی خانەوادەکان بۆ ئازادکردنی بارمتەکان

بەپێى ئەو دیمەنانەى میدیا ئیسرائیلییەکان بڵاویان کردووەتەوە، جەماوەرێکی گەورە لە ماڵی بارمتەکانى ئیسرائیل کۆبوونەتەوە و لە رێگەی شاشەوە ڕاستەوخۆ سەیری ئازادکردنی کوڕەکانیان دەکەن. هەموو ئامادەبووان درێسێکیان لەبەرکردووە کە وێنەی.