سزاشى بۆ خوێندكار و مامۆستایان داناوه
عێراق جگه‌ره‌كێشانى له سه‌رجه‌م زانكۆ و په‌یمانگا حكومی و ئه‌هلییه‌كان قه‌ده‌غه‌كرد
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵاى عێراق، جگه‌ره‌كێشانى له سه‌رجه‌م زانكۆ و په‌یمانگا حكومیی و ئه‌هلییه‌كانى وڵاته‌كه‌ى قه‌ده‌غه كرد و سزاشی بۆ ئه‌و كه‌سانه داناوه ئه‌م كاره ده‌كه‌ن، به تایبه‌تیش خوێندكاران و مامۆستایانى زانكۆكان.
وه‌زاره‌ته‌كه بڕی پێبژاردنی سزاى بۆ مامۆستا و خوێندكارانی زانكۆ و په‌یمانگه‌كان دیاریكرد، كه به‌شێك له سزاكان ده‌گاته 25 هه‌زار دینار بۆ هه‌ر جارێك كێشانی جگه‌ره.
ئه‌م بڕیاره بۆ ساڵی خوێندنی 2025-2026 جێبه‌جێده‌كرێت.
به گوێره‌ی نووسراوێكی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای عێراق، پێبژاردن بۆ سه‌رپێچیكارانی بڕیارەکە دیاریكراوه، پێبژاردنه‌كانیش به‌پێی دۆخی سه‌رپێچیكار له ناو كه‌مپی زانكۆ و په‌یمانگه‌كان ده‌گۆڕێت، به جۆرێك پێبژاردنی 25 هه‌زار دینار مامۆستایان، پێبژاردنی 15 هه‌زار دینار بۆ فه‌رمانبه‌ری زانكۆ، پێبژاردنی 10 هه‌زار دینار بۆ خوێندكارانی زانكۆ.
وه‌زاره‌ت ده‌ڵێت، ئامانجی بڕیاره‌كه دروستكردنی ژینگه‌یه‌كی زانكۆیی ته‌ندروست و پاك و بێ دووكه‌ڵ و كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌كانی له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌كادیمییه.