قایمقامییه‌ت ماوه‌ى یه‌ك مانگ مۆڵەتی پێداون
گه‌ڕه‌كێكى زاخۆ به بۆنى پیسى ئاژه‌ڵان هه‌راسان و بێزار بوونه
964+
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ
ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه دانیشتوانی گەڕەکی ئەیاز لە زاخۆ، هه‌راسان و بێزار بوونه به‌هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى بۆنى ناخۆشى ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ى كه له نزیك گه‌ڕه‌كه‌كه‌یان به‌خێوده‌كرێن، هاوریان بۆ قایمقامییه‌ت برد و ئه‌وانیش ئێستا به‌ڵێنیان پێدوان كه چاره‌سه‌رى ئه‌و كێشه‌یان بۆ بكرێن.
وەڵات هەجەر، بەرێوەبەری کارگێری قایمقامیەتی ئیداره‌ى زاخۆ بە 964 وت، پێشتر ناوچەکە تەنیا بۆ کشتوکاڵکردن و ئاژەڵداری بووه و هیچ خانوێک لێنەبوو، به‌ڵام به‌هۆى فراوانبوونی شار بووەتە گه‌ڕه‌ك.
وتیشی “گله‌یی و داواكاری دانیشتوانى ئه‌م گه‌ڕه‌كه‌مان وه‌رگرتووه و بڕیارمان داوه كه ئاژه‌ڵداره‌كان له‌و گه‌ڕه‌كه نه‌هێڵین”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، خاوه‌ن ئاژه‌ڵه‌كان تەنیا مانگێک مۆڵەتیان پێدراوه، ئه‌گه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا له‌و شوێنانه بمێننه‌وه لێپرسینەوەیان لەگەڵ دەکرێت و دەدرێنە دادگا.
لوقمان محەمەد، یەکێک لە خاوەن ماڵەکانی ئەو گەڕەکە بە 964 وت، بۆنى ناخۆشی ئاژه‌ڵه‌كان جگه له‌وه‌ى ئه‌وان و منداڵه‌كانیانى بێزار كردووه، كه‌سیش به‌لاى خانووه‌كانیان نایه‌ت كڕین و فرۆشتنى پێوه بكه‌ن.
داواشی كرد، ئه‌و بڕیاره‌ى قایمقامییه‌ت داویه‌تى، بەبێ دواكه‌وتن جێبەجێبکرێت و لەم مەینەتیە رزگاریان بێت.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن