بۆ باخچه‌كان و شوێنێكی گه‌شتیاریشان هه‌یه
هاوڵاتیانى گوندى سه‌رگه‌ت لەسەر گیرفانی خۆیان رێگای گونده‌كه‌یان دروست ده‌كه‌ن
964+
ئەمەل ناجی – هەورامان
ماوەی ساڵێکە دانیشتوانی گوندی سەرگەت لە هەورامان، به خاكه‌ناس و قازمه و ئامێری دیكه، به‌ده‌ست و مكه‌چه‌كى خۆیان سەرقاڵی دروستکردنی رێگەیەکن بۆ ناو گونده‌كه‌یان، چونكه جگه له باخەکانیان له‌ناو گونده‌كه‌شیان سەیرانگای هەمەشوانە هه‌یه ده‌یانه‌وێت له‌رێگه‌ى دروستكردنى رێگاكه‌وه گه‌شتیاری زیاتر سه‌ردانیان بكه‌ن.
لە ئێستادا رێگەکەیان درووستکردووە، به‌ڵام ته‌نیا توانیویانه بەشێکی رێگاكه کۆنکرێت بكه‌ن.
شێخ مەسعود سەرگەتی، هاولاتییه‌كی گونده‌كه بە 964ی وت، دوێنێ شەممە به‌ده‌رفه‌تیان دانیشتوانى گونده‌كه كۆبكه‌نه‌وه و به‌هه‌ره‌وه‌زى بەشێکی رێگاكه کۆنکرێت بكه‌ن.
وتیشی “ماوەی ساڵێکە خه‌ریكى ئه‌م رێگایه‌ین و لەسەر ئەرک و گیرفانی خۆمان دروستمان کردووە”.
بە وتەی شێخ مەسعود، ئەو بەشەی رێگاكه كه کۆنکرێت کراوە بەشه زەحمەته‌كه‌ی بووە، ئەوەی ماوەتەوە ئاسانە، ئەگەر بارودۆخی دارایی دانیشتوانی گوند هاریکار بێت، لە داهاتوودا ئەو بەشەشی کە ماوە کۆنکرێتی دەکەن.
گوندی سەرگەت سەر بە ناحیەی بیارەیە لە هەورامانى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه، 15 کیلۆمەتر لە ناحیه‌كه و 12 کیلۆمەتریش لە سەنتەرى قەزای خورماڵەوە دوورە، بەشێک لە دانیشتووانەکەی بە باخدارییەوە سەرقاڵن.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن