"سلێمانی فەخری کیشوەری عێراقە"
بێژەن کامکار لە زانکۆی ئەمریکی سلێمانی رێزلێنانی بۆ کرا
دیلان محەمەد- سلێمانی
بێژەن کامکار، هونەرمەندە خۆشەویستەکەی سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان دوای 60 ساڵ گۆرانی وتن، دەڵێت،”تەواو ئیتر توانای گۆرانی وتنم نەماوە”.
بێژە کامکار لە زانکۆی ئەمریکی سلێمانی لەلایەن سەرۆکی زانکۆکەوە پێشوازی لێکرا و هەمووان لەبەری هەستان و بە چەپڵە پێشوازیان لێکرد، پەیامنێری 964 چووە لای و لە دۆخی تەندروستی پرسی و وتی،”بە زۆر بە پێوە وەستاوم و چارەسەر وەردەگرم و گەدە و دڵم نەخۆشە، قورگیشم ئیتر پێی نەماوە و ناتوانم ساز لێبدەم و گۆرانی بڵێم”.
کاتێک باسەکە هاتە سەر سلێمانی، بە دڵ و بە گیان وەسفی شارە حەیاتەکەی کرد و بە “فەخری کیشوەری عێراق” ناوی برد.
شەوی رابردوو، کامکاران ئاهەنگێکی گەورەیان لە سلێمانی سازکرد، بەڵام بێژەن هیچ گۆرانی نەوت و وتی،”بەسە 60 ساڵە دەخوێنم، دوای خۆم شارۆخ هەیە و بینیتان چۆن گۆرانی دەوت، دەنگخۆشی بەتوانای تر هەن”.
پێداچوونەوە: پەری ساڵح