زۆربەیان سکچوون و رشانەوەیان هەبووە

مانگى رابردوو: زیاتر لە 16 هەزار منداڵ لە نەخۆشخانەى منداڵانى سلێمانى بیندراون

964+

وریا فەتاح

تەنیا لە مانگى 9ـى 2025، لە نەخۆشخانەى دکتۆر جەمال ئەحمەد رەشیدى تایبەت بە منداڵان، 16 هەزار و 379 منداڵ بیندراون کە تووشى نەخۆشى جۆراوجۆربوون.

بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی رابردوو (1 بۆ 30ـى 9ـى 2025)، لەو نەخۆشخانەیە 16 هەزار و 379 منداڵى نەخۆش لە هەردوو بەشى دەوامى بەیانیان و بەشى راوێژکارى نەخۆشخانەکە بیندراون، لەو ژمارەیەش 2 هەزار و 598 منداڵ، خەوێندراون.

روونیشى کردووەتەوە، 1,594 حاڵەتی سكچون و رشانەوە و ووشكبوونەوە و 185 حاڵەتی هەناسەتوندی تۆماركراوە، 485 منداڵ لەبەشی تیشك و دەمار و 155 منداڵ لەبەشی بەدخۆراكی و 169 منداڵ لەبەشی راهێنانەوەی چارەسەری خۆراك و 113 منداڵ لەبەشی هەرس و جگەر بینراون.

هەر لەو ماوەیەدا لەنەخۆشخانەی دمتۆر جەمال ئەحمەد رەشیدی منداڵانی فێركاری 17,411 پشكنینی تاقیگەیی جۆراوجۆر و 478 سۆنەر و 125 ئیكۆ و 29 نازور ئەنجام دراوە و 485 تیشك گیراوە.

زیاتر لە دوو هەزار منداڵ داخڵی نەخۆشخانەی منداڵانی سلێ...

زیاتر لە دوو هەزار منداڵ داخڵی نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی كراون