"پڕۆسەی پشکنین ماتڵیان دەکات"

لە مەرزی شۆشمێ ئامێری پشکنینی کەلوپەلی لێ نییە و گەشتیاران گلەییان هەیە

964+

شۆڕش قادری

لە مەرزی شۆشمێ ئامێری پشکنینی کەلوپەلی لێ نییە و گەشتیاران گلەییان هەیە دەڵێن زۆر ماتڵ دەبن، قایمقامی پاوەش دەڵێت، ئامێرەکە کڕدراوە، بەڵام بەهۆی نەبوونی شوێنەوە، لە مەرزەکە دانەنراوە.

ئاژانسی هەواڵی ئیرنا لەزاری فەرزاد ئەڵماسی قایمقامی شاری پاوەی سەربە پارێزگای کرماشان بڵاویکردووەتەوە، “ئامێری پشکنینی کەلوپەل (X-RAY) بۆ مەرزی شۆشمێ کڕدراوە، بەڵام بەهۆی نەبوونی بینا و شوێنێکی باش، ئامێرەکە دانەنراوە و ئەوەش وایکردووە پڕۆسەی پشکنین لە مەرزەکە درێژە بکێشێت و گەشتیاران زۆر ماتڵ دەبن، هەربۆیەش گلەییان هەیە و ناڕازین”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، کەمی هێزی کار و کێشەی دامەزراندن، یەکێکی دیکەیە لە کێشە سەرەکییەکانی مەرزەکە و داوا لە پارێزگار و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەن، هەوڵ بۆ چارەسەر کردنی بدەن.

ئەڵماسی راشیگەیاندووە، رێکخستنەوەی مەرزی شۆشمێ یەکێکە لە کارە لەپێشینەکانیان کە دەتوانێت یارمەتی باشتربوونی دۆخی خەڵکی سەرسنوور بدات.

مەرزی شۆشمێ پارێزگای هەڵەبجە دەبەستێتەوە بە پارێزگای كرماشان لە رۆژهەڵاتی کوردستان، دوایين ناوچە لە دیوی هەرێمی كوردستانەوە شارەدێی تەوێڵەیە، كە 22 کیلۆمەتر لە ناوەندی پارێزگای هەڵەبجەوە دوورە و لە دیوی رۆژهەڵاتی کوردستانیشەوە، یەكەمین ناوچە كە پێیدەگات، شارەدێی پاوە و گوندی هانەگەرمەڵەیە، كە سەر بە پارێزگای كرماشانە.

نزیکەی 24 تۆن کاڵای خراپبوو لە شۆشمێ دەستی بەسەرداگیراو...

نزیکەی 24 تۆن کاڵای خراپبوو لە شۆشمێ دەستی بەسەرداگیراوە

هاوردەی کاڵا لە مەرزی شۆشمێ 25٪ زیادیکردووە

هاوردەی کاڵا لە مەرزی شۆشمێ 25٪ زیادیکردووە