ئه‌وانه‌ى له‌مانگى حوزه‌یران گه‌نمیان راده‌ست كردووه
سبه‌ینێ چه‌كى پاره‌ى گه‌نمى به‌شێك له جوتیارانى قه‌زاى شێخان دابه‌ش ده‌كرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له سبه‌ینێوه، سایلۆى قه‌زاى شێخان ده‌ست به دابه‌شكردنى پاره‌ى گه‌نمى جوتیاران ده‌كات به‌تایبه‌تیش له‌مانگى حوزه‌یرانى ئه‌مساڵ گه‌نمیان راده‌ستى سایلۆ كردووه.
به‌پێی ئاگادارییه‌كه، ئه‌و جوتیارانه ده‌گرێته‌وه كه له رۆژانى 13 و 14 ـى مانگی حوزه‌یرانى 2025 گه‌نمیان راده‌ست كردووه.
پێویستە جوتیاران خۆیان بۆ وه‌رگرتنى چه‌كه‌كانیان ئاماده‌بن و كارتی نیشتمانیشیان پێبێت، پارە وەرگرتنه‌كه‌یان لە بانقی TBI یە لە سه‌نته‌ره‌ى پارێزگاى دهۆک له جووت سایده‌كه‌ى گه‌ڕه‌كى شاندوخا.
پێشتریش سایلۆى رۆڤیا به‌شێكى چه‌كى پاره‌ى گه‌نمى جوتیارانى سنووره‌كه‌ى دابه‌ش كردبوو، له‌و جوتیاران بوون گه‌نمى راده‌ستكراویان له 50 تۆن کەمتر نه‌بوو.