لە سلێمانى

بۆ یەکەمجار لە عێراق و کوردستان: کۆلێژى ئاسایشى نیشتمانى دەکرێتەوە

964+
دیلان محەمەدجەزا- سلێمانى

بۆیەکەمجارە لەسەر ئاستى عێراق و هەرێمى کوردستان، کۆلێژى ئاسایشى نیشتمانى دەکرێتەوە کە سەر بە وەزارەتى خوێندنى باڵایە و دەرچوانى وێژەیى و زانستى وەردەگرێت.

کۆلێژەکە بەناوى کۆلێژى ئاسایشى نیشتمانییە و لە سێ بەش پێکهاتووە بەم شێوەیە:
یەکەم: هەواڵگرى
دووەم: ئاسایش
سێیەم: ئاسایشى ئەلیکترۆنى

د.ئاڵا بەرزنجى کە راگرى کۆلێژەکەیەن بۆ 964 قسەى کرد و وتى،”لە کۆنمرەى 75 بەسەرەوە وەردەگیرێت لە کۆلێژەکەمان بۆ هەردوو بەشى زانستى و وێژەیى، هەرچەندە 1000 کەس داواکاریان لەسەرى هەبووە، بەڵام نزیکەى 500 فۆرممان دابەشکردووە و لەو ژمارەیە نزیکەى 250 کەس مەرجە یاساییەکانیان تێدابووە و دەچنە کێبڕکێوە”.

دەرچووى پۆلى 12 هەیە بە کۆنمرەى 96 داواى وەرگرتنى لەو بەشە کردووە.
روونیشى کردەوە، جگە لە بەشى ئاسایشى ئەلیکترۆنى، کە تەنیا دەرچوانى زانستى دەتوانن داوا پێشکەش بکەن، دوو بەشەکەى تر وێژەیى و زانستى دەتوانن داوا پێشکەش بکەن.

روونیشى کردەوە، یەکەمجارە لە عێراق و کوردستان کۆلێژێکى لەم شێوەیە دەکرێتەوە، کە نازناوى زانستى وەردەگرن نەک سەربازى و سەر بە وەزارەتى خوێندنى باڵایە، بەڵام هەمان بەش لە هەندێ وڵات سەر بە وەزارەتى بەرگرى یان ناوخۆیە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

کۆلێژى پزیشکیی سلێمانی متمانەی

کۆلێژى پزیشکیی سلێمانی متمانەی "WFME" بەدەستهێنا؛ وانەی "زیرەکیی دەستکرد"یشی زیادکرد