"پێمجوانە و دەستکاری ئیشی خوا ناکەم"

گوێرەکەیەک پێنج قاچی هەیە و هیچ گرفتێکی تەندروستیشی نییە

964+

محەمەد عەلی – راپەڕین

لە حاڵەتێکی دەگمەندا گوێرەکەیەک پێنج قاچی هەیە و قاچە زیادەکەشی لەسەر پشتی هاتووە، خاوەنەکەی دەڵێت، تەنیا لەبەر ئەوە پارەیەکی زۆری پێداوە و هیچ گرفتێکی تەندروستیشی نییە.

گوێرەکەکە لە حەسارەکانی مەیدانی ئاژەڵانی حاجیاوایە، تەمەنی هەشت مانگە و لە رەگەزی نێرە، خدر رەسوڵ خاوەنی ئەو گوێرەکەیە بە 964ـی وت، “نزیک 10 رۆژێک دەبێ ئەو گۆلکەم لە مەیدانی ئاژەڵان کڕیوە، لەبەر ئەو لاقە زیادەش کڕیم و پێم جوانە”.

“خەڵک پێمدەڵێ عەمەلیاتی بکە، بەڵام من عەمەلیاتی ناکەم و دەستکاری ئێشی خوا ناکەم، هەر کەسێکیش بزانم عەمەلیاتی دەکات، پێی نافرۆشم”، خدر رەسول وای وت.

ئاماژەی بەوەشکرد، گوێرەکەی ئاسایی 700 هەزار دینار دەکات، بەڵام ئەوە نزیکەی ملیۆنێک دەکات، لەئێستاشدا هیچ گرفتێکی تەندروستی نییە.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

گوێرەکەیەک بە دوو سەرەوە لەدایک بوو

گوێرەکەیەک بە دوو سەرەوە لەدایک بوو