"ئاڵتونەکەیان لێ سەنرایەوە"

لە بازیان دوو سواڵکەر پارە و ئاڵتونیان دزی؛ دەستگیر کران

964+

شۆڕش قادری

لە بازیان دوو سواڵکەر 45 مسقاڵ ئاڵتون و زیاتر لە دوو ملیۆن دیناریان لە ماڵێک دزی، بۆیان نەچووەسەر و دەستگیر کران.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت، “دوای ئەوەی هاوڵاتییەك لەبنکەی پۆلیسی بازیان سكاڵای تۆماركرد کە 45 مسقاڵ ئاڵتون و بڕی دوو ملیۆن و 400 هەزار دیناری لەماڵەکەیدا لێ دزراوە، پاش وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، هێزەکانمان لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونیان بۆ دۆزینەوە و دەستگیرکردنی تۆمەتباران دەستپێكرد و سەرەنجام توانرا دوو تۆمەتبار دەستگیر بكرێن، هەروەها دەستیشگیرا بەسەر ئاڵتونە دزراوەکەدا”.

تۆمەتباران بەناوەکانی (ج، ح، ک لەدایکبووی 1970- س، ح، ف لەدایکبووی 1984) کە پیشەیان دەرۆزەکارە، دانیان بەتاوانەکەیاندا ناوە و لەئێستادا بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 444 لەیاسای سزادانی عێراقی راگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکە بەردەوامە.

بەرۆژی رووناک لە سلێمانی دزی کرد؛ بۆی نەچووەسەر و دەست...

بەرۆژی رووناک لە سلێمانی دزی کرد؛ بۆی نەچووەسەر و دەستگیر کرا

پۆلیسی سلێمانی دزەکانی بناری گۆیژەی دەستگیر کرد

پۆلیسی سلێمانی دزەکانی بناری گۆیژەی دەستگیر کرد