"چەند پلێتێکی پردەکە شکاون"

پردی کاولۆکان لە رواندز داخرا

964+

ئاکام غەفور – سۆران

چەند پلێتێکی پردی گەورەی کاولۆکان لە رواندز داکەوتوون و بەهۆیەشەوە رێگاکە داخرا.

سەرەتا دەنگۆی رووخانی تەواوی پردەکە بڵاوبووەوە، بەڵام رێگاوبان دەڵێت، تەنیا چەند پلێتێکی شکاوە و بەهۆی مەترسی روودانی کارەسات، رێگاکە داخراوە.

خۆسرەت سادق بەڕێوەبەری چاککردن و پاراستنی رێگاوبانی سۆران بە 964ـی وت،”تەنیا چەند پلێتێکی پردەکە داکەوتوون، تیمەکانمان چوونەتە ئەوێ بۆ ئەوەی بەزووترین کات کێشەکە چارەسەر بکەین”.

وەک باسی دەکات، پردەکە بۆ ئۆتۆمبێلی بچوک کێشەی نییە، بەڵام  لەبەر مەترسی روودانی کارەسات و کارکردنی تیمەکان، رێگاکەیان داخستووە.

رێگای جێگرەوە بۆ ئۆتۆمبێلی بچوک لەئێستادا، دەچنەوە جوندیان کە لە نێوان سۆران – رواندزـدایە، بەڵام ئەو رێگایەش بۆ بارهەڵگر کەڵکی نییە، بۆیە هاتوچۆی بارهەڵگر و ئۆتۆمبێلی گەورە لەو شوێنە راگیراوە.

پردی کاولۆکان رواندز بە سۆران دەبەستێتەوە، ئەم سێ رۆژە تەواوی هاتوچۆی رێگای هامڵتۆنی بەسەرەوە بووە، بەهۆی داخرانی رێگای گەلی عەلی بەگ، هەرچی جموجۆڵی بازرگانی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەرانە بەسەر ئەو پردەدا بووە.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

لە قۆناغى یەکەمى پڕۆژەى کۆڕنیشى کاولۆکان؛ دەستکراوە ب...

لە قۆناغى یەکەمى پڕۆژەى کۆڕنیشى کاولۆکان؛ دەستکراوە بە دروستکردنى پێنج پۆند