دابەزی

نرخی نەوت هاتە 64 دۆلار

964+

توانا نەقی

چەند رۆژێکە نرخی نەوت لە نێوان 65 بۆ 66 دۆلار هەڵبەز و دابەز دەکات و ئەمڕۆش جیاواز لەو رۆژانە بە بڕێکی زۆر دابەزیوە و هاتووەتە 64 دۆلار.

ئەمڕۆ هەینی 10.10.2025  و لە کاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانیی نەوت،  یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە 64 دۆلار و 90 سەنت دیاری کراوە و بەراورد بە دوێنێ ئێوارە نرخەکەی بە رێژەی 0.32% دابەزیوە.

هەروەها نرخی یەك بەرمیل نەوتی تێكساس بە 61 دۆلار و 24 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و ئەمیش بە رێژەی 0.27% دابەزیوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، رۆژى 27ـى مانگی رابردوو، هەناردەى نەوتى هەرێم بۆ بەندەرى جەیهانى تورکیا دەستیپێکردەوە و لە یەکەم رۆژى هەناردەکردنەوەکەش، نرخى بەرمیلێک نەوت 70 دۆلارى تێپەڕاند.