ئەمشەو لە سنووری قەزاکانی ئاکرێ و بەردەڕەش
بە سێ رووداوی هاتوچۆ سێ کەس گیانیان لەدەستداوە و 12ـەش بریندارن
964+
هیڤی دێوالی – دهۆک
ئەمشەو لە سنووری قەزای ئاکرێ و بەردەڕەش بەهۆی رووداوی هاتوچۆ سێ کەس گیانیان لەدەستداوە و 12 کەس برینداربوون، بریندارەکان لەئێستادا لە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی گوڵانن و چارەسەر وەردەگرن.
رووداوەکەی سنووری قەزای ئاکرێ لە مەفرەقی گردەسین بووە و ئۆتۆمبێلێکی تایبەت وەرگەڕاوە، لەئەنجامدا کەسێک گیانی لەدەستداوە و هەشت کەس بریندار بوون و خەڵکی قەزای ئاکرێن، رووداوەکانی سنووری قەزای بەردەڕەش یەکێکیان لە سنووری ناحیەی دارەتوو بووە لە نێوان تۆیۆتا کامری و ماتۆڕسکیلێک بووە ئەوەی دیکەش لە مەفرەقی ئێکمالە لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلی جوری تایبەت دا روویداوە، لە هەردوو رووداوەکە دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و چوار کەس برینداربوون.
نێچیرڤان فەخرەدین، وتەبێژی تەندروستی قەزای ئاکرێ بە 964ـی وت، ئەمشەو لەسێ رووداوی هاتوچۆی جیاواز لەسنووررئ قەزاکانی ئاکرێ و بەردەڕەش سێ کەس گیانیان لەدەستداوە و 12 کەسیش بریندار بوون.
وتیشی، تەرمەکان لەپزیشکی دادی ئاکرێن و بریندارەکانیش لەفریاکەوتنی نەخۆشخانەی گوڵان چارەسەر وەردەگرن، و تەنیا برینی کەسێک سەختە و تەندروستی جێگیر نییە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی