دۆناڵ ترەمپ

“شەڕی غەززەمان کۆتایی پێهێنا و ئاشتیش بەرقەرار دەبێت”

964+

توانا نەقی

دوای ئەوەی شەوی رابردوو بە فەرمی حەماس ئاگربەستی راگەیاند و کۆتایی بە جەنگ لەگەڵ ئیسرائیل هێنا، ترەمپ کەمێک پێش ئێستا لە کۆشکی سپیەوە قسەی کردوو باسی رێکەوتنەکەو ئاشتی رد لە ناوچەکە.

دۆناڵ ترمپی سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، شەڕی غەززەمان کۆتایی پێهێنا و ئاشتیش بەرقەرار دەبێت، هەرچەندە پرۆسەیەکی ئاڵۆزیش بوو، بارمتەکانیش رۆژی دووشەممە یان سێشەممە ئازاد دەکرێن.

ئاماژەی بەوەکرد،  بۆ واژۆکردنی ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و حەماس، دەچمە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و سەردانی میسڕ دەکەم هەفتەی ئایندە.

هێرشکردنە سەر ئێران گرنگ بوو بۆ گەیشتن بە رێککەوتن لەسەر غەززە، ئێرانیش دەیەوێت کار بۆ ئاشتی بکات، ئێمەش لەگەڵیدا کاردەکەین تۆناڵ ترەمپ وای وت.

لەلایەکی دیکەوە وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل رایگەیاند لە ئێستادا هیچ پلانێکی شەڕیان نییە و پلانەکان و بڕیارەکانی تەرەمپیش وەک خۆی جێبەجێ دەکەن.

ئەم رێکەوتن و ئاگربەستە لە چوارچێوەی 27 خالەکەی ترەمپە کە بە هاوکاری بەشێک لە وڵاتانی عەرەبی بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕ و راگەیانادنی ئاگربەست لە نێوان ئیسرائیل و حەماس لە غەزە دێت.

بە پێی ئەو رێککەتنە بێت کە پێتر لە پلانەکەی ترەمپ هەبوو چەک لە حەماس دابماڵڕێت و غەزەش لەلایەن دەسەڵاتێکی بەرێوەبردنی کاتی بەڕێوبەبرێت کە تۆنیبلێر سەرۆکوەزیرانی پێشووتری بەریتانیشی تیادایە.

قۆناغی یەكەمی پلانی ترەمپ سەبارەت بە غەززە چییە؟

قۆناغی یەكەمی پلانی ترەمپ سەبارەت بە غەززە چییە؟