هەواڵەکان
پاییزەکە کردی بەڕاست و ورچی هەنگوین خۆریش ئامانی نییە
ژووری هەواڵ
گەرماکە دای لە لێژی و خەریکە پایزەکە دەبێت بەڕاست، لە سبەینێوە ئیتر پلەکانی گەرما سەربەرەوخوار دەبنەوەو وردە وردە سەرماکە دەست پێ دەکەن.
ورچ بێت و شکی هەنگوین ببات دەبێ چی بکات؟
ئەم ماوەیە هەنگەوانەکانی بناری قەندیل بەدەست ورچەوە پەرێشانن، زوو زوو زەفەر بە هەنگوین دەبەن و تا مڕ دەبن لێی دەخۆن، هەنگەوانەکانیش هیچ چاریان نەماوە دەبێ شەوو رۆژ پاسەوانی سندوقە هەنگەکانیان بکەن.
لە شەقامی بەختیاری هەولێر پیاوێکی سەرو ریش سپی هەیە، بە عەرەبانەیەکی بچووکەوە یاری منداڵان دەفرۆشێت، ئەوە حەوت ساڵێکە هەر لەوێیەو کە بەو شەقامەدا بڕۆیت چاوت دەچێتە سەری.
وادەزانم زۆربەتان ناوی ئاسۆ جەمال موختارتان بیستووە، یەکێک لە دێرینترین و بەناوبانگترین وێنەگرەکان لە میدیای کوردیدا، جا ئێستا لە چاوپێکەوتنێکی 964 کۆمەڵێک چیرۆک باس دەکات کە یەکەمجارە دەیانگێڕێتەوە.