رازاندنه‌وه و ئاودێریشی له‌گه‌ڵدایه
له سۆران 9 پارك دروست ده‌كرێن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
وه‌زاره‌تى شاره‌اونى هه‌رێم بودجه‌یه‌كی بۆ ئیداره‌ى سۆران ته‌رخان كردووه بۆ ئه‌وه‌ى له‌ناو نۆ گه‌ڕه‌ك، نۆ پاڕكیان بۆ دروست بكرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا كارى رازاندنه‌وه‌ى هه‌ندێك شوێن و دانانی سیستەمی ئاودێریش بۆ دوورگە ناوەندییەکان جێبه‌جێ ده‌كرێت.
وه‌زاره‌ته‌كه بڵاویكرده‌وه، رەزامەندی نیشانداوه لەسەر خەرجكردنی بڕی 620 ملیۆن دینار لەسەر رێژەی 15%ی شارەوانی سۆران بۆ جێبەجێكردنی 11 پڕۆژەی دروستكردنی پارك و سیستەمی ئاودێری و رازاندنەوەی شاری سۆران.
ره‌زامه‌ندیشی داوه كه لەسەر رێژەی 100%ی داهاتی سەرۆكایەتی شارەوانی سۆرانیش، بڕى 460 ملیۆن دینار بۆ پڕۆژەی رێگەسازی و تەختكردنی شەقامەكانی نەخشەی چوار لە سۆران خه‌رج بكرێت. پڕۆژه‌كان بریتین له دروستکردنی پارک لە گەڕەکه‌كانی کانی، بەختیاری، سەروچاوە، ش.ئازادی، کۆڕەک، قەندیل، وەستا رەجەب، جوندیان2 و راپەڕین.
هه‌روه‌ها دوو پڕۆژه‌ى دیكه كه بریتین له دانانی سیستەمی ئاودێری بۆ دوورگە ناوەندییەکان و رازاندنەوەی چەند شوێنێک لەناو شار.