گەنجێک لە زاخۆ ڤیدیۆی خۆی لەگەڵ ژنێک بڵاودەکردەوە؛ دەستگیر کران – وێنە؛ پۆلیسی زاخۆ
"ڤیدیۆکان دوور لە رەوشتی کۆمەڵایەتی بوون"
ئەو ژن و پیاوەی ڤیدیۆی خۆیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاودەکردەوە دەستگیر کران
964+
شۆڕش قادری
ئەو ژن و پیاوەی لە زاخۆ ڤیدیۆی خۆیان لە تۆڕی کۆمەڵایەتییەکان بڵاودەکردەوە دەستگیر کران.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی زاخۆ لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت، “چەند کاتژمێرێک لەمەوبەر گرتەڤیدیۆیەک دوور لە رەوشتی کۆمەڵایەتی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە کە لەلایەن گەنجێک بەناوی (ع، ع، خ) دانیشتووی زاخۆ دروست کراوە و تیایدا ژنێک بەناوی (و، ا، ع) لەگەڵی دەردەکەوێ”.
ئاماژە بەوەشکراوە، دوای بڵاوبوونەوەی ئەو گرتەڤیدیۆیە پۆلیسی زاخۆ دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە و بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە هەردوو تۆمەتبارەکەی دەستگیر کراون.
لەئێستادا هەردووکیان لە بەشی نەهێشتنی تاوانی پۆلیسی زاخۆ راگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.