نووسراو کراوە

تەندروستی سلێمانی داوای نازناوی زانستی دەکات

964+

ئەحمەد مستەفا

تەندروستی سلێمانی دەیەوێت، هاوشێوەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و پەروەردە، سەرجەم ئەو کارمەند و پزیشکانەی هەڵگری بڕوانامەی دبلۆمی باڵا، بەکالۆریۆس و دکتۆران نازناوی زانستیان پێبدرێت.

ئەوە کراوە بە داواکاریی و یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی دەستپێشخەری کردووە، کراوە بە نووسراوی فەرمی و بۆ وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان نێردراوە، تا داوا لە وەزارەتی خوێندنی باڵا بکات.

ئەمڕۆ 8.10.2025 نووسراوەکە کراوە، لە بارەی داواکارییەکە دکتۆر سەرخێڵ ئاراز، یاریدەدەری بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی بە 964ی وت، “ستافی تەندروستی بۆ سوود وەرگرتن و بەرەوپێشچوونی توانا زانستیەکان، شایستەی پێدانی نازناوی زانستی زانکۆین، بۆیە ئومێد دەکەم کاری جدی لەسەر بکرێت”.

تەندروستی سلێمانی، هەڵگرانی سێ ئاستی بڕوانامەی دیاری کردووە کە میلاکن لەسەر وەزارەتەکە، ئەوانیش دبلۆمی باڵا، ماستەر و دکتۆرا، کارمەند یان پزیشکن و لەچوارچێوەی فەرمانگە تەندروستیەکان لەئەرک دان.

وەزارەتی خوێندنی باڵا، بۆ نازناوی زانستی، لە یاریدەر، مامۆستای یاریدەدەر، مامۆستا، یاریدەدەری پڕۆفیسۆر و پڕۆفیسیۆر ئاست بەندی زانستی کردووە، بە گوێرەی بڕوانامە و چالاکییە زانستییەکان، تەندروستی سلێمانیش دەیەوێ نازناوێکی هاوشێوە بۆ پزیشک و کارمەندان دابنرێ.