شارەوانی: لە ئایندەیەکی نزیکدا دەست بە کارەکان دەکەینەوە

چەند مەترێکی شەقامی گومرگی هەولێر گرفتی بۆ شۆفێران دروستکردووە

964+

عەبدولعەزیز خالند – هەولێر

سەرەڕای تەواوبوونی سایدێکی شەقامی نزیک گومرگی هەولێر، کاری نۆژەنکردنەوە لە سایدەکەی تردا وەستاوە و ئەمەش گرفتێکی زۆری بۆ شۆفێران دروستکردووە، سەرۆکی شارەوانییەکانی هەولێریش دەڵێت، لە ئایندەیەکی نزیکدا کارەکانی دەستپێدەکاتەوە.

پەیامنێری 964 چووەتە سەر رێگاکە و بەپێی ئەو دیمەنانەی تۆماری کردوون دەردەکەویت، کە چەند مەترێکی کەم لە شەقامی نزیک گومرگی هەولێر ماوە تەواو بکرێت، ئەمەش گرفتی بۆ شۆفێران دروستکردووە و قەرەباڵغییەکی زۆر لەو ناوە هەیە بەهۆی خراپی ریگاکەوە، هەرچەندە وابڕیاربوو لەگەڵ تەواوبوونی سایدی هاتن، دەست بە نۆژەنکردنەوەی سایدی چوونی شەقامەکەش بکرێت، بەڵام ماوەیەکە کارکردن لە پڕۆژەکەدا وەستاوە، ئەمەش نیگەرانی شوفێرانی لێکەوتووەتەوە.

کارزان عەبدولهادی، سەرۆکی شارەوانییەکانی هەولێر بە 964ـی وت، “لە ئێستادا خەریکی تەواوکردنی رێکارەکانی ئەو شەقامەین و لە ئایندەیەکی نزیکدا کارەکانی دەستپێدەکاتەوە.”

وتیشی، “خەریکین چارەسەری ئەو چەند مەترەش دەکەین کە لە شەقامەکەدا ماوەتەوە و قیرتاو نەکراوە.”

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

لە تونێلی میراوە ئاو وەستاوە و گرفتی بۆ شۆفێران درو...

لە تونێلی میراوە ئاو وەستاوە و گرفتی بۆ شۆفێران دروست کردووە