خۆڵبارین کەم دەبێتەوە و کەشەکە فێنکتر دەبێت
کەشوهەوا
پلەکانی گەرما ئەمڕۆ بەرزن و سبەینێ نزم
964+
توانا نەقی
کەشناسی پێشبینی بۆ کەشێ ئەمڕۆ و سبەی کردووە و کەشەکە وا سەری لێ تێکچووە رۆژێک پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە و رۆژێک دادەبەزن، ئەوەتا بۆ ئەمڕۆ کەمێک بەرزتر دەبنەوە لە دوێنێ.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت پلەکانی گەرماش کەمێک بەرز دەبنەوە.
هەرچی سەبارەت بە کەشی سبەینێ پێنجشەممەیە، جارێکی تر پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە، کەشناسێکیش ئەوەی راگەیاندووە لە رۆژی هەینیی ئەم هەفتەیەوە پلەکانی گەرما زیاتر دادەبەزن.
ئەمڕۆ چوارشەممە 8.10.2025
کەش / ئاسمان ساماڵ دەبێت..
خێراى با / لەسەرخۆ- مامناوەند ( 10 – 20 ) کم/ک.
ئاراستەی با / باکووری ڕۆژههڵات دەبێت.
پلەکانی گەرما / کەمێک بهرز دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
مەوداى بینین / 8 – 10کم دەبێتبەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ ئەمڕۆ چوارشەممە:
هەولێر : 37 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 34 پلەی سیلیزی
دهۆک : 35 پلەی سیلیزی
زاخۆ :36 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 38 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 36 پلەی سیلیزی
سۆران : 34 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 27 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 39 پلەی سیلیزی